٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٤٠
پوتین و ئەردوغان کۆبوونەوە

ڕۆژی شەممە فلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا لە چین کۆبوونەوە، ئەمەش دووەم کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆکە لەدوای گرژبوونی پەیوەندییەکانیان بەهۆی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازیی روسیا لەلایەن سوپای تورکیاوە.

لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ دا  ڤلادیمێر پوتین رایگەیاند "خۆشحاڵین بەئاساییبوونەوەی ژیانی سیاسی لە ناوخۆی تورکیا. دەبینین کە تورکیا بە کاتێکی سەختدا تێپەڕ دەبێت. بەرەنگاری تیرۆر دەبێتەوە و رووبەڕووی ھەڕەشەی گرنگیش بووەتەوە".

پوتین ئەوەشی گوتووە کە ئەوان ھەڵوێستی خۆیان لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئاشکرا کردووە، ھاوکات سەرکەوتنی گرنگ ھەیە لە ئاساییبوونەوەی دۆخی تورکیا، بەڵام لە دوای دەستەبەرکردنی ئاساییبوونەوەیەکی تەواو بە شێوەیەکی خێرا بەرەو داھاتوو ھەنگاو دەنین.

کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی روسیا لە پەراوێزی بەشداریکردنیانە لە لوتکەی سەرکردەکانی لوتکەی جی ٢٠ لە وڵاتی چین....

کۆتایی کورتە نامە/310